لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار لە تاران كە ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندرا كە ٤٠٠ هەزار كرێكاری دیکهش ئەمنیەتی شوغڵییان نییە.
كرێكارانی بەشداربووی ئەم ڕێپێوانە وێڕای هەڵگرتنی پلاكارد بە نووسراوەی داواكاریی سێنفیی، خوازیاری ریفۆرمكردن له گرێبەستە كاتییەكانی كار بوون. چاكسازیی گرێبەستە كاتییەكانی كار، پشتیوانی لە وهبهرهێنانی نێوخۆ، ئاوڕدانەوە لە داواكاریی سێنفیی كرێكارانو مامۆستایان بە ڕەسمی ناسینی مافی ئازادیی چالاكییە سێنفییەكانی كرێكاری، لە داوا سەرەكییەكانی كرێكاران بوو.
خۆپێشاندەران لەم ڕێپێوانەدا دروشمی ” سهرۆک کۆماری ئێران، بگه به فریای ئێمه” بۆ پێڕاگەیشتنی داواكارییەكانیان ڕاستەوخۆ ڕوویان له حەسەن ڕۆحانی کردوه.
لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی كرێكار لە تاران، عەلیڕەزا مەحجوب، سكرتێی گشتیی “خانەی كارگر” وێڕای ئاماژە بە گیروگرفتی سێنفیی كرێكاران گوتی، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار كەسی دیکه له کرێکاران ئەمنیەتی شوغڵییان نییە.
ئەم ئەندامە پلەبەرزەی فراكسیۆنی كرێكاریی مەجلیس گوتی لە داهاتوودا زیاتر لە ١میلیۆن كەسی دیکهش بەم ئامارە زیاد دەبن.