هێزەکانی رێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەلی ساڵحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە و دەسبەسەریان کرد.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، عەلی ساڵحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەم هاوڵاتییە کوردە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەدێی نایسەری سنە بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە و هێزەکانی رێژیم وێڕای پشکنینی ماڵی عەلی ساڵحی دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.