کاک میرزا دەروێشی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و برای شەهید مەلا” ئەحمەد دەروێشی” بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک میرزا دەروێشی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و برای شەهید مەلا” ئەحمەد دەروێشی” خەڵکی ئاوایی گەڵاز لە ناوچەی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
مام میرزا، کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی پڕ لە شانازی شەهیدان مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی مام میرزا دەروێشی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.