ڤێلادێمیر زێلێنسکی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهۆی هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین دەیان وڵات ڕووبەڕووی مەترسی، قەیرانی خواردەمەنی، برسییەتی و گرانبوونی نرخی خواردەمەنی بوون.
ڤێلادێمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی،سەرەڕای بە تاوانبار ناساندنی ڕووسیە لەسەر دروستکردنی قەیرانی خواردەمەنی لە جیهان، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە لەگەڵ ئۆکراین یەک بگرن و کۆتایی بە قەیران و کێشەی خواردەمەنی وبرسییەتی بهێنن.
ناوبراو لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا وتی: وڵاتگەلێکی زۆر لە ئێستادا گرینگی ئەو بابەتە دەزانن کە ڕووسیە بەداخستنی دەریای ڕەش و درێژەی شەڕ، دەیان وڵاتی ڕووبەڕووی مەترسی و کێشە و قەیرانی هەڵکشانی نرخی خواردەمەنی وتەنانەت برسییەتی کردووە.