ژنێکی خەڵکی بانە بە ناوی مریەم غەفووری،لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە نەخشینەی سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە قاچی بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی مریەم غەفووری، لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە نەخشینەی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە قاچی بە سەختی بریندار بوو کە بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی شاری تەورێز کراوە.
شایانی باسە بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ناوەندەکانی مافت مرۆڤ، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە چوار پارێزگای ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ، بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان ژن بوون.