حوكمی ئێعدامی كاوە وەیسی، بەندكراوی سیاسیو عەقیدەتیی كورد لە بهندیخانهی گەوهەردەشتی كەرەج یهکلابوویهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ، كاربەدەستانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی كەرەج كاوە وەیسیان بانگ كردوەو پێیان ڕاگەیاندوە كە بەم زووانە حوكمی ئێعدامكردنهکهی لەگەڵ كۆمەڵێك بەندكراوی دیكە جێبەجێ دەكرێ.
مەردانی سەرۆكی بەندیخانەی گەوهەردەشتی كەرەج، شوجاعی سەرۆكی بەند ٤ و ١و دادیاری دادگای شۆڕش بە ناوبراویان ڕاگهیاندوه که سزای ئێعدامهکهی پشتڕاست كراوەتەوەو دهبێ خۆی بۆ لەداردان ئامادە بكا.
كاوە وەیسی تهمهن ٣٢ ساڵ خەڵكی ئاوایی مەنسووربڵاغی سنەیە. ناوبراو لە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ٨٨ لە شاری سنە لە لایەن مەئموورهکانی ئیدارهی ئیتلاعات دەسبەسەرو ماوەی 3 مانگو ١٠ ڕۆژ لە زیندانی ئینفرادیی ئیتلاعاتی سنەدا لە ژێر ئازارو ئەشكەنجەدا لێكۆڵینەوەی لێكرا. ئهو دواتر حوکمی ئێحدامی بهسهردا سهپاو ماوەی ٧ ساڵە لە زیندانی جۆراوجۆرەكانی ئێران دا ئهم شارو ئهو شاری پێدهکرێ.
شایانی باسە كە دەزگایی قەزایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاوە وەیسیی بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خوداو هەوڵدان دژی ئەمنەیتی میللی دادگاییو حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.