ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ خەڵکی بۆکان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “نەرمین ئەحمەد ئابادی” تەمەن ٦١ ساڵ سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە بۆکان دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەیەوە.
ناوبراو پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە و ئێستا لەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە.
شایانی باسە کە “نەرمین ئەحمەد ئابادی” بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری ڕیژیم دەسبەسەر کراوە.