وەزیرانی دەرەوەی “جی ٧ “وڵاتی پیشەیی جیهان، نیگەرانییەکانی خۆیان لەهەمبەر پێشێلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ و سەرکوتی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دەربڕی.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزیرانی دەرەوەی ٧ وڵاتی زلهێزی پیشەیی جیهان ناسراو بە گرووپی”جی ٧” لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا لە کەمپی” وایزن هاووس” لە ئاڵمان بەدەرکردنی بەیاننامەیەکەی هاوبەش، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانیان لەهەمبەر پێشلکردنی بەردەوام و بەربڵاوی مافی مرۆڤ و هەروەها سەرکوتی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە هەموو ڕێگە چارەیەک دەگرنەبەر بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران، دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا.
هەروەها گرووپی ناسراو بە “جی ٧” لەدرێژەی بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە ئێران بە بڕیارێکی دروست وتووێژی ١١ مانگەی ڤییەن بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ بهێنێ.