سەرۆککۆماری ڕووسیە جارێکی دیکە بە بۆنەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بە ئەندامبوون لە ناتوو، هەڕەشەی لە وڵاتی فینلاند کرد.
سەرۆککۆماری ڕووسیە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەانیدا، سەبارەت بە پەیوەستبوونی وڵاتی فینلاند بە هێزی ناتۆوە ڕوو بە” سائۆلی نینیستە” هاوتا فینلاندییەکەی، سەرەڕای هەڕەشە لە وڵاتی فینلاند وتی: هەڵبژاردنی بێ لایانیی لە ئێستادا باشترین ڕێگایە بۆ فینلاند و پەیوەستبوونی ئەو وڵاتە بە “ناتۆ”وە هەڵەیەکی گەورەی ئیستراتیژیکە.
پوتین لەدرێژەدا دەڵێ: هیچ جۆرە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی وڵاتانی سوئید و فینلاند نییە و تەنیا بە مەبەستی دژایەتیی کردنی ڕووسیە دەیانهەوێت پەیوەست ببن بە هێزەکانی ناتۆوە
لەلایەکی دیکەوە سەرۆککۆماری فینلاند ڕایگەیاندووە کە هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، ئاسایشی فینلاندی خستۆتە مەترسییەوە و ئێمە بڕیارمان داوە کە پەیوەست ببین بە هێزەکانی ناتۆوە.
جێگەی ئاماژەیە کە وڵاتی فینلاند (١٣٠٠) کیلومتر، سنووری هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیە هەیە و هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین وڵاتانی دراوسێ ڕووسیەی نیگەران کردووە.