خەڵکی پارێزگاکانی “لۆڕستان” “چوار مەحاڵ و بەختیاری” “خووزستان” و چەند شارێکی دیکە دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی،ڕژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانێکی بەرینیان ڕێکخست.
ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، خەڵکی شارەکانی”ئەهواز” “ئیزە” “دزفۆل” “بجنورد” “بروجن” “هەفشێجان” “سوورجان” “شاری کورد” “بابا حەیدەر” “قووچان” “نەیشابوور” بۆ جارێکی دیکە دژ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕژانە سەر شەقام و بە درۆشمی مەرگ و نەمان بۆ رێژیم و خامنەای و رئیسی ودەیان درۆشمی دیکەی دژ بە ڕێژیم و ئاگردانی چەند بنکەیەکی بەسیج و بەستنی رێگا سەرەکیەکان، ڕێژیمیان هەراسان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە خۆپێشاندانەکان سەرەڕای میلیتاریزەکردنی شارەکانی ئێران بەردەوام پەرە دەستێنێ.