هێزەسەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە هەموو هێزیانەوە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ترسی سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە.
لە دوای سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران هەر زوو ڕێژیم بە ناردنی هێزێکی زۆر شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ملیتاریزە کردووە و کەشێکی سەربازیی پێکهێناوە کە خەڵک ناتوانن لە شەقام و مەیدانە سەرەکیەکاندا ئاسایی هاتۆچوو بکەن.
دوێنێ شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، رێژیم لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵات بە ناردنی هێزی دژە شۆڕش بۆ شارەکانی “سنە” “مەهاباد” “بانە” “سەقز” “سنقووڕ” “جوانڕۆ” “کرماشان” “ئیلام” و شارەکانی دیکەی کوردستان، ئەم شارانەی بە تەواوەتی ملیتاریزە کردووە و لە شەقام و مەیدانە سەرەکیەکاندا هێزێکی زۆری جێگیر کردووە و ناهێڵن خەڵک لەو شوێنانەدا تەنانەت بە سێ کەسی کۆببنەوە.