دوو هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە کاتی خۆپێشاندانەکان لە شاری دزفوول گیانیان لە دەست دا .
شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ لە شاری دزفوول هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی پیش عەلی غالبی حاجیوەند لە گەڕەکی زارعی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لە دەست دا .
هەروەها شەوی ڕابردوو ٢٤ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لاوێکی کورد بە ناوی “سەعادەت هادی پوور” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە خۆپێشاندانەکانی شاری هەفشێجان سەر بە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بە دژی ڕێژیم، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە دەورێکی تازەی سەرهەڵدان و خۆپێشاندان بە دژی ڕێژیمی ئاخوندی، لە دەیان شاری ئێران دەستیپێکردووە و بەردەوام پەرەدەستێنێ و کۆماری ئیسلامی بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە هەوڵی سەرکوتی ناڕازییان دەدات.