لە شاری “سەراوان”ـی سەربە پاریزاگی بەلوچستان، فڕۆکەوانێکی سەربە سپای پاسدارانی ڕێژیم، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپیی هەواڵی چالاکوانانی بەڵووچ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری “سەراوان”ـی سەر بە پارێزگای سیستانوبەلووچستان، تەقەیان لە فڕۆکەوانێکی سپای تێرۆریستی پاسداران بە ناوی “ئەرشەد نەغیبی” کرد و لە ئاکامدا چەند فیشەکێکی بەرکەوت و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەرشەد نەغیبی، فڕۆکەوانی سپای تێرۆریستی پاسداران، کاتێک لە ماڵی خۆی چووتە دەرەوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆسەیان بۆ داناوە و دەسڕێژیان لێکردووە و کوشتوویانە.