٥ چالاکی کرێکاریی شاری سنه له خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانیی کرێکار له به‌رده‌م ماڵی کرێکار له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له رێپێوانی ده‌وڵه‌تیی ڕۆی ١١ ی بانه‌مه‌ڕ، ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا کۆمه‌ڵێک له کرێکاران‌و چالاکانی کرێکاریی سه‌ربه‌خۆ به مه‌به‌ستی هێنانه‌به‌رباسی ویست‌و داخوازه‌کانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ماڵی کرێکار له ژێر پردی مهڕدوخ کۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامی‌و لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هێرشیان کرایه سه‌رو بڵاوه‌یان پێکرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ بڵاوپێکردن به‌و کۆمه‌ڵه که‌سه ژماره‌یه‌ک له‌وان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌که‌ن که تا ئێستا ناوی 5 که‌س له‌وان زاندراوه که بریتین له: لوتفوڵڵا ئه‌حمه‌دی، نادر ڕه‌زاقوڵی، حوسێن حهسهنئابادی، یه‌دوڵلا سهمهدیو زاهید مرادی.
شایانی باسه که ژماره‌ی گیراوه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندانه له‌وه زیاتر بووه، به‌ڵام تا ئێستا ناوی هه‌ر ئه‌وه‌نده که‌سه ڕوون بۆته‌وه.