چوار کاسبکاری خەڵکی مەریوان لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی چوار کاسبکاری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی” ئەیووب پیرۆزی تەمەن ٣٦ ساڵ، ئەبووبەکر فەتاحی تەمەن ٣٥ ساڵ، دانا پیرۆزی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئەیووب پیرۆزی تەمەن ٢٨ ساڵ” لە سنووری دۆڵەبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
شایانی باسە کە شەوی ڕابردووش لە سنووری نەوسوود کۆڵبەران لە کاتی کۆڵبەری مینێکی چێندراوی سپای پاسدارانیان لە سەر رێگاکەیان دوزیەوە، سپای پاسداران جیا لە کەمین و تەقە کردن لە کۆڵبەران دەستی داوەتە جنایەتێکی دژە مرۆیی کە پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ئەوەش چاندنی مینە لە سەر ڕێگای خەڵک و کوێستانەکان کە لەوەڕگەی دەیان گوندە.