بەرێوبەری زانیاریی نیشتمانی ئەمریکا: ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە هەوڵی بەرنامەدارشتن بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بەرپرسانی پلەبەرزی دەوڵەتی ئەمریکایە.
ئێسرتورێل هێنز،بەرێوبەری زانیاریی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێ کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا لە هەوڵی پەرەپێدانی تۆڕی سیخوڕییە لە خاکی ئەمریکا و هەروەها لە هەوڵی پیلانداڕشتن بۆ تێرۆرکردنی بەرپرسانی ئەو وڵاتەدایە کە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی پاسداران کە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لە بەغدادا دەستیان هەبووە.
ئەو قسانەی ناوبراو بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی زانیاریی نیشتمانی ئەمریکایە کە لە ڕەشەممەدا بڵاوکرایەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا ساڵانە هەڕەشەکانی دژبە دەوڵەتی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی دژبەو وڵاتە، بەتایبەت ڕێژیمی ئێران، ڕووسیە و چین هەڵدەسەنگێنێ و دەلێ: هێزەکانی سەر بەڕێژیمی ئێران، لە عێراق و سووریە و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان خەریکی چالاکی تێکدەرانەن و ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە بە چالاکیی تێکدەرانەیان دەدەن.