بەشێک لە یاسادانەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوایان لە ئیلان ماسک کردووە کە نەهێڵین بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە تویتێر بۆ شێواندنی ئاسیاشی کۆمەڵگە و هاندانی کۆمەڵگە بۆ توندوتیژی کەڵک وەربگرن.
بەشێک لە یاسادانەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوایان لە ئیلان ماسک کردووە لە ئەگەری کڕینی پشکی سەرەکی تویتێر سەبارەت بە ئەگەری پشتوانیی ئەو کۆمپانیایە لە ڕێژیمی ئێران وەک “ڕێژیمێک کە پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکا” و سپای پاسداران وەک “ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستیی بیانی” لێکۆڵینەوە بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی “نیوز مەکس” یاسادانەران دەڵێن تویتێر نە تەنیا ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری توویتێر بە عەلی خامنەیی و سپای پاسداران دەدا، بەڵکوو ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە پشێلکردنی یاسای ئەمریکا لەو کەسانە و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان “پشتیوانی ماددەی” بکا یان “سەرچاوەی داهاتی” لە بۆدابین کردبن.