جەو بایدن: گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی بەشی نەوتی ئێران لە جێگەی خۆی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێ.
کۆشکی سپی، ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری جەوبایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بەندی ١٢٤٥ی یاسای بەرگریی نەتەوەیی لەهەمبەر گەمارۆکانی پێوەندیدار بە بەشی نەوتی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ماوەی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران وەکوو خۆی دەمێنێتەوە و درێژتر دەبیتەوە.
تازەکردنەوەی کردنەوەی ماوەی گەمارۆی نەوتی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە کاتیکدایە کە جۆزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا بەئاماژە بە سەردانی” ئێنریکە مۆرا” بۆ تاران ڕایگەیاند: وتووێژەکان بۆلاچوونی گەمارۆکان بەدژی ئێران بە زووترین کات دەستپێدەکاتەوە.