نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێران، سنووری ٣١ هەزار تمەنی تێپەڕاند و نرخی تمەن بەردەوامە لە دابەزین.
نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، دووبارە ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد دوێنێ ٢٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، نرخی هەر یەک دۆلار، سنووری ٣١ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
دوای بەئاکام نەگەیشتنی دانوستانەکانی ڤییەن و گرانبوونی نرخی خواردەمەنیەکان و سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان دۆلار جارێکی دیکە هەڵکشا.
لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ”ئیبراهیم ڕەئیسی” هەتا ئێستا، هەر ڕۆژە و دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات و لەماوەی دەستبەکاربوونی دەوڵەتی ڕەئیسی تمەن لەسەتا ٢٥ی نرخی خۆی لەدەستداوە.
شایانی باسە کە لەژێر سێبەری دەسەڵاتدارەتیی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕۆژبەڕۆژ پارەی ئێران بێنرختر دەبێت و گرانی و هەژاری زیاتر لە هەموو کات تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.