هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و ڕێژیمی ئێران لە سووریە ١٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
هەواڵدەریی سووریە”سانا” ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری میساف لە سووریە ٥ کوژراو و ٧ برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ئەرتەشی ئیسرائیل بەربەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بنکە ومۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران وبەشار ئەسەد لە شاری میساف، سەرەڕای گەیاندنی خەساری گەورە بە میلێشیاکانی سەر بە رێژیم لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ٥کەس کوژران و٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا ئەو سێهەمین هێرشی مووشەکیی ئەرتەشی ئیسرائیلە بۆ سەر بنکە ومۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران و بەشار ئەسەد لە خاکی سووریە کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە بەڵام کۆماری ئیسلامی وەکوو هەمیشە لێی بێدەنگە.