خۆپیشاندانی گشتیی دژی کۆماری ئیسلامی خێراتر لە ساڵانی پێشوو شەش پارێزگای تێپەڕاند و ڕێژیم بە سەرکوت و پچڕاندنی ئینتێرنێت وڵامی خەڵکی دایەوە.
خۆپێشاندانی خەڵکی ئیزە و سووسەنگرد لە پارێزگای خووزستان کە لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕەوە دەستیپێکرد بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەرەوە شەش پارێزگا و دەیان شاری ئێران و کوردستانی گرتەوە،
هەرلەو پێوەندییەداشەوی ٢٢ و ٢٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی خەڵکی شارەکانی “دێدەشت” “دزفول” “ئیزە” “ئەهواز” “خۆڕەمئاوا” “دروود” “ئەندیمشک” “شاری کورد” “جەونەقان” “جەراحی” “کرماشان” “ئەردەبێڵ” “ئێرانشار” “رەشت” “بروجێرد” و چەندین شاری دیکەی ئێران، دژ بە گرانبوونی نرخی پێداویستیەکان هاتنە سەر شەقام و بە درۆشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەای و دەسەڵات و هێنانەخوارەوە و ئاگرتێبەردانی وێنەی خامنەیی ناڕەزایەتیەکی گەورەیان بەڕێوەبرد ، ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە گرژی تێکەوت و خەڵکی جەونەقان پاسگایەکی رێژیمیان گرت و ئاگریان تێبەردا هەروەها هێزەکانی رێژیم دەستیاندایە تەقەکردن و هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ دژ بە خۆپێشاندەران .
جێ ئاماژەیە کە خۆپێشاندانەکان دەیان برینداری لێکەوتۆتەوە کە لە بەر هۆکاری تایبەت و لە ترسی ڕێژیم لە ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانەکان خۆیان بواردووە.خۆپیشاندەرەکان و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکان هەتا درەنگانی شەو بە ئاگر دانی تایەی ماشین و بەستنی رێگا سەرەکیەکان لە سەر شەقام مانەوە.