بارودۆخی شه‌هاب ئه‌حمه‌دی ئازه‌ر، خوێندكاری دوكتوڕای میكانیك له زانكۆی ئازادی ئیسلامیی شاری بنا‌و، كه حه‌وتووی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له ماڵی باوكی له شاری نه‌غه‌ده ده‌سبه‌سه‌ر كرا، تا ئێستاش چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، ئه‌م خوێندكاره كورده‌ی زانكۆی ئازادی ئیسلامیی بنا‌و ڕۆژی دووشه‌ممه، ٧ی بانه‌مه‌ڕ پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه‌و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی‌و ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌کیان له شوێنی ڕاگرتن‌و هۆکاری گرتنی ناوبراو به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌داوه.
شه‌هاب ئه‌حمه‌دی ئازه‌ر، پێشتر له ساڵی ٩٢ش به تۆمه‌تی لایه‌نگری له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌رو ماوه‌ی ٣ مانگ له زیندانی ئینفرادی‌دا ڕاگیراو لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ‌كرا.
شایانی باسه ئه‌م خوێندكاره كورده ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌یه، له پاڵێوراوانی نوێنه‌رایه‌تیی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی بوو كه له لایه‌ن شورای نیگابانه‌وه ڕه‌دی سه‌ڵاحییه‌ت کرا.