حیزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسدارانی ڕیژیمی ئێرانەوە
دەوڵەتی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی دەریایی و ئاسایشی ئەو وڵاتە لە ماوەی ٦ ساڵدا دەستیان بە سەر ٧٨ باری ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە لە لایەن حوسییەکانەوە بە هاوکاری سپای پاسداران وحیزبوڵڵا بۆ ئەو وڵاتە گوازراونەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارە لە یەک ساڵی ڕابردوودا پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی دەریاوانی و ئاسایشی یەمەنەوە دەستی بەسەردا گیراوە کە لەو ڕێژەیە زیاتر لە ٨٦٦هەزار حەبی کاپتاگۆن، کۆکائین و کریستاڵ و ١١٦ کیلۆ هێرۆئین بووە.
دوو سەرچاوەی ئاگادار لەوباروە ڕایانگەیاند کە ئەو ماددە هۆشبەرانە لە وڵاتانی ئێران، لوبنان، ئەمریکا، پاکستان و ئەفغانستان هاوردە کراون و لەلایەن باندە مافیاکانی سپای پاسدارانەوە بە هاوکاری حوسییەکانی یەمەن کڕدراون و لەلایەن میلیشیاکانەوە بردوویانەتە وڵاتی یەمەن.
جێی ئاماژەیە کە ڕێبەرانی حووسی لەگەڵ مافیاکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵا دەیان ساڵە خەریکی قاچاخی ماددەی هۆشبەر و شوێنەوارە مێژووییەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندان.