کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژی مەریوان و سنە بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایانی بەندکراوبەردەوامە.
ڕۆژی ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستایانی قووتابخانەکانی شاری مەریوان و سنە بۆ داواکاریەکانیان و پاڵپشتی لە مامۆستایانی بەندکراو لە بەردەم ئیدارەی بارهێنان و فێرکردنی شاری مەریوان و سنە کۆبوونەوەیەی بەرینی ناڕەزایەتیان رێکخست .
هەر لەو پێوەندییەدا و دوێنێ ٢١ی بانەمەڕ، لە ژێر گوشاری مامۆستایاندا مەسعوود نیکخاهـ، یەکێک لە مامۆستایانی دەسبەسەرکراوی مەریوان پاش ١١ ڕۆژ بەندکران ئازاد کرا.