كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ له درێژه‌ی گۆڕانكاریی نائاسایی ئه‌م ڕۆژانه‌دا، ٤ به‌ندكراوی کورد به ناوه‌كانی سامان نه‌سیم، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی‌و دوو به‌ندكراوی دیكه‌یان وریاكردبوونه‌وه كه ده‌زگای قه‌زایی پێداگریی له‌سه‌ر حوكمه‌كانیان كردۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئێدامكرانیان زۆر نزیكه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، سامان نه‌سیم‌و محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی، دوو به‌ندكراوی سیاسیی كوردی مه‌حكوم به ئێعدام ڕۆژی ٧ی بانه‌مه‌ڕ بۆ حوسێنیه‌ی زیندان بانگ كرابوون‌و سه‌رۆكی زیندان پێی ڕاگه‌یاندبوون كه له‌وانه‌یه به‌م زووانه حوكمه‌كانتان جێبه‌جێ بكرێ‌و ته‌نیا كارێك كه ده‌توانن بیكه‌ن داوای لێبوردنه. هه‌روه‌ها هه‌ژیر ئێران‌نژادو سلێمان محه‌ممه‌دی له به‌ندی ١٢ی ئه‌و زنیدانه‌ش که به تۆمه‌تی كوشتن‌و تاوانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون، له‌م كه‌سانه‌ن كه حوكمه‌كه‌یان له به‌ره‌به‌ری جێبه‌جێكردن دایه‌و به‌ونیشیان گوتوه ته‌نیا کارێک که ده‌توانن بیکه‌ن ئه‌وه‌یه که داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که لانیكه‌م ١٠٠ به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدامی دیكه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ بانگ كراون‌و پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه تا ٣ مانگی داهاتوو چاره‌نووسیان ڕوون ده‌بێته‌وه.
سامان نه‌سیم له‌دایكبووی ساڵی ١٣٧٢ی هه‌تاوییه‌و له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌دا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه‌و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. حوكمی ناوبراو له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵستكار كۆماری ئیسلامی پشتڕاست كرایه‌وه.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵان‌و خه‌ڵكی شاری بۆكانه‌و ناوبراویش به هه‌مان تۆمه‌ت له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای مه‌هاباد حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.