وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمییدا هێرشەکەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بە توندی مەحکووم کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بۆ سەر ناوچە شاخاویەکانی چۆمان و سیدەکان لە سنووری باشووری کوردستان بە تووندی مەحکووم کرد.
جێگای ئاماژەیە کە سەرلەبەیانیی دوێنێ چوارشەممە، رێژیمی ئێران ناوچە سنوورییەکانی هەریمی کوردستان کە هاو سنوورە لە گەڵ شارەکانی شنۆ و پیرانشار، دایە بەر دەسڕێژی مۆشەکی کاتیوشا و تۆپخانەکانی خۆی و هەر هەمان شەویش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە نزیک هەریر لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران هەر ساڵە و لەم وەرزەدا ئەم ناوچانە دەداتە بەر تۆپ و هێرشی مووشەکی دەبێتە هەڕەشە بۆ گیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە و لە ناو بردنی باخ و مەزرای خەڵکی بێتاوان.