پاش ڕاگەیاندنی وڵاتانی فینلاند وسوید لەهەمبەر پەیوەستبوونیان بە هێزەکانی” ناتۆ”، ڕووسیە هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لەو وڵاتانە دەکا و بریتانیاش پشتیوانیی خۆی لەو دوو وڵاتە ڕاگەیاند.
بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش ئەوەیکە ڕووسیە سەبارەت بە پەیوەستبوونی وڵاتانی فینلاند و سوید بە هێزی ناتۆوە هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لەو دوو وڵاتە کرد، جانسۆن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری هەرجۆرە هێرشیک بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەین.
پێویستە بگوترێ کە پاش هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و زۆربوونی کێشەکانی نێوان ڕووسیە و وڵاتانی ئورووپایی، وڵاتانی سوید و فینلاند بڕیاریان داوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا پەیوەست ببن بە هێزەکانی ناتۆوە و ئەو بڕیارە وڵاتی ڕووسیەی توڕە کردووە و هەڕەشەی کاردانەوەی توندی سەربازیی لەو دوو وڵاتە دەکا.