سەرەڕای سەرکوت و هەڕەشەی هێزەکانی ڕێژیم. خۆپێشاندانەکانی خووزستان چەند شارێکی دیکەی ئەو پارێزگایە گرتەوە.
شەوی٢١ لەسەر ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، خەڵکی شارەکانی”ئەهواز” “ئیزە” “دزفۆل” سەر بە پارێزگای خوزستان پەیوەست بوون بە شارەکانی ئیزە و سووسەنگردەوە و ڕژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان دژ بە ڕێژیم بەڕێوەبرد، لاوەکانی دزفۆل بە درۆشمی مەرگ و نەمان بۆ رێژیم و خامنەای و رئیسی و چەند درۆشمی دیکە و ئاگرکردنەوە و هێنانەخوارەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامی و بەستنی رێگا سەرەکییەکان خۆپیشاندانەکەیان بەڕێوەبرد .
شایانی باسە کە خۆپێشاندانەکانی شەوی ڕابردوو لە حاڵێکدایە کە نوێنەری ئەهواز لە مەجلیسی کۆماری ئیسلامی دوێنێ ٢١ی بانەمەڕ وتی: خووزستان ئارامە و خەڵک هیچ کێشەیەکیان نییە.
جێگای ئاماژەیە کە نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ چەند قات بەرز دەبێتەوە و بەرپرسانی رێژیم وەک هەمیشە گرانیەکان دەخەنە ئەستووی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و گەنم و ئاردی خۆڕاییش بۆ لوبنان و کەربەلا دەنێرن، ئەمەش تووڕەی خەڵکی لێکەوتووەتەوە .