داهاتی ٥ ده‌یه‌كی یەکەمیئ بنه‌ماڵه كرێكارییەکان لە ئێران كه‌متر له لانیكه‌می ئەو هه‌قده‌ستەیە کە بە رەسمی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپۆرتێكی لەبارەی هه‌قده‌ست‌و تێچووی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران بڵاو كرده‌وه كه نیشانه‌ی فراوانیی قەڵشتی نێوان داهات‌و ژیانی ژێر هێڵی هه‌ژاریی زیاتر له نیوه‌ی كرێكارانن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته داهاتی مانگانه سه‌دی ٧ی بنه‌ماڵه كرێكارییەکان ٢٧٥ هه‌زار تمه‌نه كه نیشانه‌ی بێكاریی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌یه‌و ژیانیان له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی یارانه‌ی نه‌غدی‌و یارمه‌تیی هەندێ لە رێکخراوەکان هه‌ڵده‌سووڕێ.
هه‌روه‌ها داهاتی ساڵانه دوویه‌مین گرووپی بنه‌ماڵه كرێكارییەکان ٤ میلیۆن و ٥٠٠هه‌زار تمه‌ن بۆ ٦ میلیۆن تمه‌ن به‌راورد كراوه كه ئه‌مه به‌م مانایه‌یه كه لانی زۆری داهاتی مانگانه‌یان ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نە.
وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند كه نزیك به سه‌دی ٢٢ی بنه‌ماڵه‌كانی دەیه‌كی دووهه‌م داهاتیان كه‌متر له لانیكه‌می هه‌قده‌سته‌كانیانه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داهاتی ساڵانه‌ی ده‌یه‌كی سێهه‌میش ٦ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ ٧ میلیۆن ڕاگه‌یه‌ندراوه كه به مانای داهاتی مانگانه‌ی ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن تا ٦٢٥ هه‌زار تمه‌نی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌یه. داهاتی سالانه‌ی گرووپی چواره‌میش ٦٢٥ هه‌زار بۆ ٧٥٠ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته داهاتی سه‌دی ٣٢ی بنه‌ماڵه‌كانی ده‌یه‌كی چواره‌م ٧٥٠ هه‌زار تمه‌نه‌و زیاتر له سه‌دی ٦٥ی ئه‌م بنه‌ماڵانه تووشی كه‌سریی بوودجه ده‌بنه‌وه.
غوڵامڕه‌زا عه‌باسی، سكرتێری كانوونی باڵای ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سێنفیی كرێكارانی ئێران ڕۆژی 7ی بانه‌مه‌ر گوتبووی كه قەڵشتی نێوان تێچوو و داهاتی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران زۆر له‌وه قووڵتره. عه‌باسی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌وه‌ش كردوە كه ئه‌م درزه‌ی نێوان داهات‌و تێچوو بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كرێكاران به‌دوای كاری دووهه‌م‌دا بگه‌ڕێن. به قسه‌ی ناوبراو سه‌دی ٦٠ كرێكارانی ئێرانی بۆ دابینكردنی تێچووی ژیان هیچ چاره‌یه‌كیان جگه په‌نابردن بۆ شوغڵی دووهه‌م نییه.