دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی کوتوول و مەڵەکشای بە هۆی تەزووی کارەباوەلە کاتی کار کردندا گیانیان لە دەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شارۆچکەی کوتوول سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ بە ناوی “ئەحمەد حەسەن پوور” تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
ئەحمەد حەسەن پوور خێزاندار، باوکی منداڵێک و دەرچووی کارناسی ئابووری زانکۆی ورمێیە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردووش کرێکارێکی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “مسداق غوڵام پوور” لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.