تەقینەوەی مین لە سنووری پیرانشار بوو بە هۆی کەمەندامبوونی هاونیشتمانییەکی ٦٠ ساڵە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی ئاخوندی لە ناوچە سنووریەکانی “پیرانشار “ی پارێزگای ورمێی ،جارێکی تر قوربانی لێکەوتەوە و هاونیشتمانییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی “سەید برایم قورەیشی ” بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان، مینە چێندراوەکانی کاتی شەڕی ئێران و عێراقی کۆ نەکردۆتەوە و نایکاتەوە بەردەوام لەسەر ڕێگە گشتییەکان مینی تازەشی داناوە و بەم هۆکارەشەوە ڕێژەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی ڕۆژانە دەبنە قوربانی .