سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، لەهەمبەر چالاکییە شاراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕێژیمی ئێران ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” ڕۆیتێرز” ڕافائێل گڕووسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە دانیشتنی کۆمیتەکانی پارلمانی ئورووپا، سەرەڕای هیوا داربوون بۆ سەرکەوتنی وتووێژەکانی ڤییەن و بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی وتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لەهەمبەر چالاکییە شاراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران و پێنەدانی زانیاریی ڕوون، لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بە ئاژانس، ئەو ڕێژیمەی ئاگادار کردۆتەوە.
ناوبراو بەئاماژە بە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن وتی: ئێمە ئێستاش هیوادارین ڕێککەوتنێک لەنێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانیی بێتەئاراوە، بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییەش بزانین کە کاتەکان زۆر بەخێرایی تێپەڕ دەبن و دەرگای وتووێژەکان زیاتر بەرەو داخران دەچێ.
سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لەدرێژەدا بەئاماژە بە هەوڵە شاراوە ناوکییەکانی ئێران وتی: ئاژانس لە چەند مانگی ڕابردوودا توانیویەتی لە سایت و دامەزراوەگەلێک کە تا ئێستا لەلایەن ئێرانەوە نەناسێندراون ئاسەواری ئۆرانیۆمی پیتێندراو بدۆزێتەوە و لەو بارەشەوە داوامان لە بەرپرسانی ئێران کردووە کە دەبێ وڵامێکی ڕوونمان بدەنەوە بۆ شاردنەوەی ئەو سایت و دامەزراوە ناوکییگەلە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ وڵامێکیان نەبووە.