ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایانگه‌یاند كه له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج قه‌راره به بێده‌نگی ٣٠ چالاكی سوننی مه‌زهه‌ب له‌دار بدرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ٢٠٠ به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌بیی كورد له زیندانه جیاجیاكانی ئێران، زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به تێدابه‌ندکرانی ٨٠ به‌ندكراوی چاوه‌ڕوانیی حوكمی ئێعدام له پله‌یه سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانی ئێران دایه.
به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی پێشتر له به‌ندیخانه‌كانی كه‌ره‌ج، تاران، سنه، هه‌مه‌دان، كرماشان، ورمێ، سه‌قز، مه‌هابادو مه‌ریوان حوكمه‌كه‌یان ده‌كێشا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌م به‌ندكراوانه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی زیندانییه‌کی ئاساییش بێبه‌شن به هۆی ئه‌وه‌ی كه بیروبڕوای وه‌ك شیعه‌كانیان نییه، مافی ئه‌وه‌یان نادرێتێ كه ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی خۆیان وه‌ك سوننی مه‌زهه‌بییه‌كان نوێژ بكه‌ن.
ده‌زگای قه‌زایی ئێران له ڕۆژی 7ی به‌فرانباری ساڵی ٩١، شه‌ش به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌بی وه‌ك ئه‌سغه‌ر ڕه‌حیمی خاوه‌نی 2 منداڵ، بێهنام ڕه‌حیمی، كه‌یوان زه‌ندی، به‌هرام ئه‌حمه‌دی كه له كاتی ئێعدامكرانیاندا ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵ بووه، هوشیار محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌دزاهیر به‌همه‌نی له‌دار دران.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٣، حامید ئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ مه‌لایی، جه‌مشید دێهقانی، جه‌هانگیر دێهقانی، سه‌دیق محه‌ممه‌دی و هادی حوسێنی له زیندانی ڕه‌جایی شاری له یه‌ك كاتدا ئێعدام كران.
كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران له زمان هێندێك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه ده‌گێڕنه‌وه كه ڕۆڵه‌كانیان زیاتر له ٤ ساڵه بارودۆخی په‌روه‌نده‌كانیان‌و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
ده‌گوترێ زۆرینه‌ی حوکمی ئێعدامی سوننی مه‌زهه‌به‌كان له لقی ٢٨ی دادگای شۆڕش له تاران به سه‌رۆكایه‌تیی قازی مه‌قیسه به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا، هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی، ئه‌ندامه‌تی له گرووپه سه‌له‌فییه‌كان‌و به‌شداریكردن له تیرۆر له دادگایه‌تی فۆرمالیته‌ی ١٠ خوله‌كی‌دا به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه.
جه‌مشید دێهقانی، جه‌هانگیر دێهقانی، حامید ئه‌حمه‌دی‌و كه‌ماڵ مه‌لایی كه حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان جێبه‌جێكرابوو له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی تاقه‌تپڕوكێن‌دا گوتبوویان لێكۆله‌ران بۆ دانپێدانانی زۆره‌ملی هه‌موو ڕێگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر تاقی كردبوونه‌وه.
شایانی باسه حوكمه‌كانی ئێعدامی هه‌موو چالاكانی سوننی مه‌زهه‌ب نه‌ک له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی قه‌زایی، به‌ڵکوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێكۆڵینه‌وه زۆره‌ملیانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و داننانی ئه‌وان له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه که به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه.