یونیسێف: ئاماری ئەو مناڵانەی لە ڕۆژاوای کوردستان پێویستیان بە هاوکاری هەیە گەیشتە ١٢ میلیۆن کەس.
سندووقی مناڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان “یوونیسێف”، ڕایگەیاند کە ئێستا شەڕ لە سووریە کۆتایی پێنەهاتووە و ژمارەی ئەو مناڵانەی کە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بۆ ١٢.٣ میلیۆن کەس بەرز بووەتەوە و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان، گەیاندنی پێداویستی و هاوکاری بۆ ئەو مناڵانە دژوارتر کردووە.
یونیسێف لەو ڕاپۆرتەدا دەڵێ: لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینندا ٢١٣ مناڵ لە سووریە کوژراو و بریندار بوون و بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار مناڵ کوژراو و بریندار بوون و بۆ یارمەتی گەیاندن و هاوکاریکردن بەو مناڵانە پێویستیمان بە ٢٠ میلیۆن دۆلارە، و پێویستە نۆژەنکردنەوەی بنەمای پەروەردەیی، ئاو، پێداویستیی پزیشکی، خورادەمەنی، پاکوخاوێنی و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، بەشێوەیەک بێ کە هیچ مناڵێک بێبەش نەبێ.