تاهێرە نەقیئی لەکاردانەوە لەهەمبەر دەسبەسەر و سەرکوتی مامۆستایانی ناڕازیی وتی: درێژەی دەسبەسەرکردنەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ پەرەسەندن و بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان.
تاهێرە نەقیئەی، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی” ئیمتداد” بەئاماژە بە هەڕەشەکانی وەزارەتی پەروەردە وبارهێنان سەبارەت بەدەرکردنی مامۆستایانی ناڕازی وتی: دەوڵەت و بە شیوەی گشتی نیزامی دەسەڵاتدار ئێستاش شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی نازانن و وەکوو پیشەی هەمیشەییان، لە ڕێگەی هەڕەشە و سەرکوت دەسبەسەر کردنەوە دەیانهەوێت کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بێنن.
ناوبراو هەروەها وتیشی: بە بونبەست گەیشتنی ئێستای چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی ناڕازی لەلایەن دەسەڵاتەوە و سەرکوت و هەڕەشە و دەسبەسەرکرانی مامۆستایان دەبێتە هۆی زیادبوونی توڕەیی خەڵک و پەرە بە ناڕەزایەتییەکان دەدا.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران بەئاماژە بە هەڕەشەکانی وەزیری پەروەردە وبارهێنانی رێژیم سەبارەت بەدرکردنی مامۆستایانی ناڕازی وتی: ئەو هەڕەشەیە وەکوو بێنزین کردن بەسەر ئاگردا وایە و هەر مامۆستایەک دەسبەسەر بکرێ، رێژەی خەڵک و مامۆستای ناڕازیی زیاتر دەبێ.