سورەیا موتەهەر نیا مامۆستای قوتابخانەکانی بیجار جەستەی پێشکەش بە زانکۆکانی کوردستان دەکات بۆ پەرە پێدانی زانستی پزیشکی.
سورەییا موتەهەرنیا کە لە لایەن یۆنسکۆوە وەک باشترین مامۆستای جیهان ناوی تۆمار کراوە دەڵێت: کە بمرین مار و مێری جەستەمان دەخۆن و مردنمان هیچ سودێکی بۆ کۆمەڵگا نابێت، بۆیە بڕیارم دا جەستەم ببەخشمە زانکۆکان بۆ سودوەرگرتنی خوێندکارانی پزیشکی.
له رۆژهەڵاتی کوردستان بەخشینی جەستە بۆ چارەسەری خەڵکی نەخۆش کولتوڕێکی باوە، بەلام بەخشینی جەستە بە زانکۆکان بۆ زانستی پزیشکی لە هەمو وڵاتانی ناوچەکە دەگمەنە و نەبینراوە کە بۆ یەکەمجار مامۆستایەکی کورد کارێکی بێوێنەی لەو شێوەیە دەکا.