کارمەندانی گومروکی مێهەران لە پارێزگای ئیلام و ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی و کارمەندانی بەستنی رێگاوبانەکانی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێنەدانی مووچەکانیان مانیان گرتووە.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کرێکار و کارمەندانی بەتاڵکردن و بارکردنی باری گومروکی مێهران لە سنووری ئێران و عێراق لە پارێزگای ئیلام مانیان گرتووە و ئەمەش بۆتە هۆی مانەوەی سەدان ماشینی بارهەڵگری ئێرانی و عێراقی لەو سنوورە.
هەروەها هەر هەمان ڕۆژ، بەشێک لە کرێکارانی شارەوانی ورمێ بە هۆی پێنەدانی مووچەی مانگانەکانیان مانیان گرتووە و نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان و هاوکات لەگەڵ ئەوان کارمەندانی بەستنی ڕێگاوبانەکانیش لە شارەوانی ورمێ بە هۆی کاری زیادی مانیان گرت و بایکۆتی کاریان کرد.