پاسگای ڕێژیم لە ناوچەی” شەمیل” سەربە شاری میناب لە پارێزگای هۆرمۆزگان، لە لایەن خەڵکی بەلووچەوە ئاگری تێبەردرا.
ڕۆژی دووشەممە 19 بانەمڕ 1401، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، تەقەیان لە دوو ماشینی سوتەمەنی بەر لە ناوچەی “شەمیل” سەر بە شاری “میناب” کرد کە لە ئاکامدا کەسێکی بڵوچ بە ناوی “بنیامین بابولی” بە سەختی بریندار کرا.
هاووڵاتیان بڵوچ لە ناڕەزایەتی دەڕبرین بەم کارەی هێزەکانی ڕێژیم ئاگریان لە پاسگای پۆلیسی ناوچە “شەمیل” بەردا.
هەرلەم پێوەندییەدا و بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەڵووچ، لە ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم 87 سوتەمەنیبەری بەڵووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراون و 31 کەسی دیکە بریندار بوون.