لە سنووری پاوە، کۆڵبەرێک لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولـلە و بریندار دەبێ.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە سنووری پاوە کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرزاد نەجیبی”خەڵکی گوندی “هانەگەرمەڵە” سەر بە شاری پاوە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لەلایەن هێزە مرۆڤکوژەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێدەکرێ و لاقی بە سەختی بریندار دەبێ.
شایانی باسە کە هێزەکانی رێژیم بە بێ ئاگاداری پێشوەخت تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر کۆڵبەرەکان و کەرەستە و باری کۆڵبەرەکانیان بەتاڵان بردووە.