بەڕێوەبەری ڕادیۆ فەرهەنگ لە فایلێکی دەنگیدا هەڕەشە لە هاوکارەکانی دەکا کە نابێ بە هیچ شێوەیەک هەواڵی گرانی و ڕەخنەکانی دژی کاربەدەستانی ڕێژیم بڵاو بکەونەوە.
عەلیرەزا حەبیبی بەڕێوەبەری ڕادیۆ فەرهەنگی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە فایلێکی دەنگیدا کە لێی بڵاو بووەتەوە، هەڕەشە لە هاوکارەکانی دەکا کە نابێ هەواڵی گرانی و رەخنەکان دژی کار بەدەستانی ڕێژیم ڕووماڵ بکەن، ناوبراو هۆشداری دا کە لە بچووکترین هەڵە خۆش نابن چونکە ئەوە دەچێتە چوارچێوەی ئەمنییەتییەوە و نابێ بە هیچ شێوەیەک لەلایەن دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامییەوە ئەو ڕووداوانە ڕووماڵ بکرێن.
ئەو بەرپرسەی دەنگوڕەنگی ڕێژیم، پێشبینی ئەوە دەکا کە ئەو دۆخە گرانییە و ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی دەوڵەت کە ئێستا لە ئێران لە ئارادایە بەو شێوەیە بچێتە پێش، خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان