ئاسۆ ئەمینی، خەڵکی شاری پاوە بەهۆکاری نادیار لە رێگەی خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئاسۆ ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری پاوە، کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی ناوچەی پاوەیە بەهۆکاری نادیار و لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
جێگەی ئاماژەیە کە کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە ژێر دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندیدا ڕۆژبەڕۆژ ڕوولە زیادبوونن و بەرۆکی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستانی گرتووە.