بە هۆی گرانبوونی نرخی شت و مەک و بە تایبەت نان خەڵکی “مەسجد سلێمان”یش هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان کرد .
لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی شارەکانی پارێزگای خووزستان بە هۆی گرانبوونی نرخی لە ڕادەبەدەری شت و مەک ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان کرد، هەوڵی سەرکوتی خەڵکیان دا و ئەمەش کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە و بووە هۆی تێکەڵچوون لە نێوان هێزە مرۆڤ کوژەکانی رێژیم و خەڵکی خووزستاندا.
جێ ئاماژەیە کە رێژیم هەر سەرەتای خۆپیشاندانەکان ئینتێرنێتی ئەو شارانەی یان پچڕاند یان بەتەواوەتیی کزی کرد تا دەنگی خەڵک نەگاتە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنە جیهانیەکان