ڕووسیە: ئەگەر فینلاند پەیوەست بێ بە هێزی “ناتۆ”وە دژکردەوەی توندمان دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی”ٚ ڕیا نووستی” ،ئەلێکساندێر گرۆشکۆ” جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ڕووسیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە ئەگەری پەیوەستبوونی وڵاتی فینلاند بە هێزی ناتۆ، تەنیا چاو لێ ناکا و هێزە چەکدارەکانی ڕووسیە هەموو ڕێکارێک بۆ بەرگریی لە وڵاتەکەیان دەگرنە بەر.
جێگەی ئاماژەیە کە هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر خاکی ئۆکراین، وڵاتانی سوئید و فینلاندی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕەی کە بۆ پاراستنی زیاتری وڵاتەکانیان پەیوەست ببن بە هێزی “ناتۆ”وە و ئەو هەڵوێستەش ڕووسیەی تووڕە کردووە و بەردەوام هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لەو دوو وڵاتە دەکا.