ئەندامی کۆڕی بەرژەوەندییە باڵاکانی رێژیم: بەڵگەی گەندەڵی و دزییەکانی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسم دوو ساڵە پێشکەشی دادگا و دادستانی گشتیی کردووە.
مستەفا میرسەلیم لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی “دیدەبانێ ئیران” ڕایگەیاندووە کە من دادوەر نیم بەڵام بەڵگەی گەندەڵی و دزییەکانی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسم دوو ساڵە پێشکەشی دادگا و دادستانی گشتیی کردووە
لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە درێژەی شەڕە باڵباڵێنەکانی ڕێژیمدا، “مستەفا میر سەلیم” ئەندامی کۆڕی بەرژەوەندییە باڵاکانی رێژیم ڕایگەیاندووە کە بەڵگەی گەندەڵی و دزیکردنی “محەممەد باقر قالیباف” سەرۆکی پارلمانی کۆماری ئیسلامیم پێشکەشی دادگا و دادستانی گشتیی کردووە .
مستەفا میرسەلیم لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی “دیدەبانێ ئیران” ڕایگەیاندووە کە من دادوەر نیم بەڵام بەڵگەی گەندەڵی و دزییەکانی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسم دوو ساڵە پێشکەشی دادگا و دادستانی گشتیی کردووە و چاوەڕێم و هیوادارم کە ئەم بەڵگانە لە لایەن دادگاوە بەدواداچوونیان بۆ بکرێ و ئەو کەسانە کە دەستیان هەبووە لەم گەندەڵیانەدا سزا بدرێن.