ڕووسیە بۆ بەهێزکردنی هێرشی سەربازیی خۆی بۆ سەر ئۆکراین هێزەکانی لە سووریە دەکشێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “مۆسکۆ تایمز” ڕووسیە دەستیکردوە بە کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سووریە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی “تایمزی ئیسرائیل” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە چەندین یەکەی سەربازیی ڕووسیە، لە سەرانسەری سووریە گوازراونەوە بۆ سێ فڕۆکەخانەی نەناسراوی مەدیتەرانە و لەلایەن ئەو فڕۆکەخانانەوە بۆ ئۆکراین بەڕێ کراون و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو بنکانەی کە لەلایەن ڕووسیەوە چۆڵ کراون هێزەکانی سپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان لەوێ جێگیر کراون.
جێی ئاماژەیە کە ئەرتەشی مۆسکۆ لە ڕۆژی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێرشی سەربازیی بە فەرمانی ویلادێمیر پوتین، سەرۆککۆماری رووسیە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بووەتە هۆی قوربانی بوونی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی چەند میلیۆن کەس.