بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی چاونیوز،ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠١، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “شێرکۆ تابناک” کە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” لەلایەن لقی١٠١ی دادگای شۆڕشی بۆکان حوکمی ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٧مانگ بەندکرانی تەعلیقی بەسەر دا سەپێندرابوو پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبروا ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرا و پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە٢٠ی سەرماوەزی ئەو ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٥مانگ حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرابوو.