لە کاتێکدا لە ئێران خەڵک بەهۆی هەژاری وکەمداهاتییەوە توانای کڕینی نانیان نییە، کۆمارى ئیسلامىی ئێران سەدان تۆن ئاردى بە خۆڕایی ناردووە بۆ شارى کەربەلا لە عێراق.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە ڕۆژى یەکشەممە ١٨ى بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سەرەڕای کەمیی ئارد و گرانبوونی نرخی نان لە ئێران، دەسەلاتدارانی ڕێژیمی ئێران ئارد بە خێرات ڕەوانەی کەربەلا دەکەن و هۆکاری سەرەکیین بۆ هەژاری و گرانی لە ئێران.
جێگەى ئاماژەیە کە خراپى دۆخى ئابوورى هاووڵاتیان لە ئێران لەگەڵ گرانییە بێ وێنەکان و نادەروەستى و دەستەوەستانیی بەرپرسانی مافیایی ڕێ لە چارەسەرى ئەم کێشانە، بووەتە هۆى نیگەرانى و ناڕەزایەتی هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگەى ئێران.