هێزه ئینتیزامییه‌کانی مه‌هاباد به ده‌ست دزی‌و چه‌ته‌یی داماوه‌و مه‌ڕدارو یاژه‌ڵداره‌کانی ڕاسپاردوه که ئاگایان له مه‌ڕو ماڵاتی خۆیان بێ.
هێزه ئینتیزامییه‌کانی شاری مه‌هاباد بابه‌تی پاراستنی مه‌ڕو ماڵاتی ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌که‌ی به‌خۆیان سپاردوه‌و له به‌خشنامه‌یه‌ک‌دا داوای لێکردوون به ڕه‌چاوکردنی هه‌ندێ خاڵی ئه‌منیه‌تی ئاگایان له ماڵ‌و سامانه‌کانی خۆیان بێ.
له‌و به‌خشنامه‌یه‌دا هاتووه که له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی به‌هارو زۆربوونی دزیی مه‌ڕو ماڵات، پێویسته ئاژه‌ڵداره‌کان چ له ده‌شت‌و هه‌وار؛ چ له ئاغه‌ڵه‌کانیان ڕه‌چاوی خاڵه ئه‌منیه‌تییه‌کان بکه‌ن.
به‌شێک له‌و خاڵ‌و ڕاسپاردانه بریتین له‌وه‌ی که ئاژه‌ڵداره‌کان هه‌موو ڕۆژێ مه‌ڕو ماڵاته‌کانیان به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، شوانی به‌هێزو لاویان بۆ بگرن‌و چوارپێی زیت‌و وشیار ڕابگرن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دیارده‌ی دزیی مه‌ڕو ماڵات له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هارو هاوین‌دا که مه‌ڕو ماڵات ده‌رده‌کرێن زیادی کردوه‌و خه‌ڵک گله‌یی زۆریان له هێزه ئینتیزامییه‌کان هه‌یه که توانای پاراستنی ناوچه‌که‌یان نییه.