لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٩کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیمی ئاخووندی، ٩ کۆبوونەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی خانەنشینکراوی کۆمپانیای حەوت تەپە لە بەردەم بینای ئیدارەی کاری شووش، خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی ئەهواز، مەشهەد، کرماشان، ئەردەبیل، ڕەشت و ئەراک لە بەردەم ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی تەورێز لەبەردەم دەرگای ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوو.