عەلی خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریە لە لایەکەوە پشتیوانیی لێکرد و لە لایەکی دیکەوە بە بۆنەی پێوەندیی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕەخنەی لێگرت.
عەلی خامنەیی، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریە لە تاران وتی: پاش دە ساڵ شەڕی نێوخۆیی لە سووریە لە ئێستادا سووریە لە هەموو کات بەهێزترە و لەنێو وڵاتانی ناوچەکەدا جێگەی باوەڕ و متمانەی زۆرە و چیدیکە سووریەی کاتی شەڕ نییە،هەموو وڵاتانی ناوچەکە وەکوو وڵاتێکی بەهێز لێی دەڕوانن.
خامنەیی لەدرێژەدا سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە بەربڵاوی و ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی سووریە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی وتی: دەبێ سووریە لە ئەزموونەکانی پێشوو کەڵک وەربگرێ و داهاتووی وڵاتەکەی مسۆگەر بکا.